هەنگاوێکی گرنگ لە کڵۆپەوە بۆ نزیکبوونەوە لە ریال مەدرید

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری نێوداری ئەڵمانی و پێشووی یانەی لیڤەرپوول هەنگاوێکی گرنگ دەنێت بۆ نزیکبوونەوە لە یانەی ریال مەدرید و ڤێلایەک لە ئیسپانیا دەکڕێ.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یۆرگن کڵۆپ، ڤێلایەکی شاهانەی لە مایۆرکا بەرامبەر 4 ملیۆن یۆرۆ کڕیووە، ڤێلاکەی تەنیا یەک کاژێر لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆوە دوورە.
 
ماڵپەری دێفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی نووسیوویەتی "بە رێککەوت نییە کڵۆپ بڕیاریداوە لە ئیسپانیا بژیت، ئەو چەندجارێک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەوە خەونی ئەوە، پێشتر گوتبووی "خەونی ژیانم ئەوەیە خانوویەکم لە باشوور هەبێت، کەشوهەواکەیم خۆشدەوێت، ئاو و هەواکەی و خەڵکەکەشی."
 
سەرچاوەکە دەڵێت "کڵۆپ لەوێ جێگیر بووە، لەوێ یاریی پادڵ، تێنس و جۆرێکی سکواش دەکات."
 
بەمشێوەیە دەنگۆی پەیوەندیکردنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە یانەی ریال مەدریدەوە زۆر زیاتر دەبێت، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە ناوی راهێنەرەکە بە یانە ئیسپانییەکەوە بەستراوەتەوە.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "لەسەر داوای راستەوخۆی فلۆرێنتینۆ پێرێز، تۆنی کرووس، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید دووجار قسەی لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ کردووە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتیی یانەکە وەربگرێت."
 
کڵۆپ لە دوای وازهێنانی لە راهێنەرایەتیی لیڤەرپوول پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە و وەکو راوێژکار لە کۆمپانیای رێدبوڵ کار دەکات، هەرچەند زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە لە کارەکەی دڵخۆشە، بەڵام ئەو یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە