یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال گەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی دەربارەی کەیسی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 کە یەک پاکێچ پێکەوە پێشکەش بکەن.
هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند "دوای چەند هەفتەیەک گتفوگۆکردن یەکێتی هەردوو وڵاتدا، لە کۆتاییدا گەیشتین بە رێککەوتن کە هەردوو وڵات پێکەوە کەیسی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 پێشکەشی فیفا بکەین".
هەردوو وڵات لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە کار بۆ ئەوە بکەن کە هەردوو وڵات لە رووی گەشەی ژێرخانی ئەبووریی و نۆژەندکردنەوەی یاریگەکانەوە کێشەیان نەبێت، تاوەکو شانازی پێشوازیکردنی مۆندیالی 2030یان پێ ببەخشرێت."
مۆندیالی 1982 لە وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدرا، کە تێیدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی.
مۆندیالی 2022 لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت، هەروەها مۆندیالی 2026 بەهاوبەشی لەنێوان ئەمریکا و کەنەدا میوانداریی دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ