دوایین زانیاری سەبارەت بە تەندروستیی سەڵاحەدین سیامەند

08-07-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

سەڵاحەدین سیامەند ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو.

سەڵاحەدین لەبارەی چۆنییەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە بە رووداوی راگەیاند: "چوارشەممەی رابردوو سەردانی یەکێک لە مارکێتەکانم کرد لە وڵاتی سوید، گومان دەکەم لەو مارکێتە تووشبووبم، چونکە دوو رۆژ دواتر نیشانەکانی ڤایرۆسەکەم تێدا دەرکەوت، بۆیە بەهۆی ئازاری زۆر، شەممەی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەم کرد، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کردم، دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم".

سەبارەت بە رەوشی تەندروستی یاریزانەکەی پێشووی یانەی هەولێر گوتی: "لە دوو رۆژی رابردوو رەوشی تەندروستیم ناجێگیربوو، بنەمدەتوانی جوڵە بکەم و بە ئاستەم هەناسەم بۆ دەدرا، بەڵام ئەمڕۆ تا ئەندازەیەک باری تەندروستیم جێگیرە، هەر بۆیە لەسەر خواستی خۆم داوام کرد  نەخۆشخانە جێبهێڵم و لە ماڵەکەی خۆمدا چارەسەر وەربگرم".

هەروەها ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق روونیشیکردەوە: "لەنێو ئەندامانی خێزانەکەمدا تەنیا من تووشی ڤایرۆسەکەبووم و ئەوان پارێزراون، هەر بۆیە بە تەنیا لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە و چارەسەر وەردەگرم".

سەڵاحەدین سیامەند لە ساڵی 1978 لە دایکبووە، یاری بۆ یانەکانی هەولێر و زەورا   و زاخۆ کردووە، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق  و هەڵبژاردەی کوردستان بووە.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق نازناوی جامی کیشوەری ئاسیای 2000یان بەدەستهێنا، هەروەها لە مۆندیالی لاوان گۆڵی تۆمار کردووە.

سەڵاحەدین ساڵی 2010 بە یەکجاری واز لە یاریی تۆپی پێ هێناوە و چووەتە دەرەوەی وڵات و بهێنێت و لە سوێد دەژی. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە