دایکی ئێمباپێ باسی خۆشەویستیی کوڕەکەی بۆ رۆناڵدۆ دەکات

10-09-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن فایزە عەماری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دایکی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا باسی ئەو خۆشەویستییە گەورەیە دەکات کە کوڕەکەی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی هەیەتی و دەڵێت "ئێمباپێ ماوەیەکی زۆر دەیگوت من پۆرتوگالیم".
 
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، چەند رۆژێک دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی شاهانە، سەردانی یاریگەی سان سیرۆـی شاری میلانۆی ئیتاڵیای کرد. لەوێ دایکی ئێمباپێ، فایزە عەماری، چەند لێدوانێکی گرنگی لەبارەی کوڕەکەی و پەیوەندی بە یانە و یاریزانەکانی ترەوە دا.
 
فایزە عەماری ئاماژەی بەوە کرد کوڕەکەی خۆشەویستیێکی زۆری بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبووە.
 
ئەو گوتی "کیلیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەیگوت من پۆرتوگالیم. کیلیان رۆناڵدۆی خۆشدەویست، کاتێک دەچووە قوتابخانە تەنیا بیری لای کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو".
 
فایزە هەروەها گوتی "کاتێک دەچووینە بارسێلۆنا، کیلیان هەرگیز نەیدەویست  یارییان بۆ بکات، هەمیشە حەزی لە ریال مەدرید بووە".
 
دوای چەندین ساڵ لە دەنگۆ و چاوەڕوانی، کیلیان ئێمباپێ سەرەنجام لە 3ـی مانگی 6ـی 2024 بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە و تاوەکو هاوینی 2029 بەردەوام دەبێت. ئەم گواستنەوەیە یەکێکە لە گەورەترین گواستنەوەکانی مێژووی تۆپی پێ، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، ئێمباپێ گەیشتە ئەو شوێنەی هەمیشە خەونی پێوە دەبینی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە