رووداو دیجیتاڵ
دێنیز ئونداڤ، هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت دوو گۆڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی دیکە.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی شتوتگارت لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر ئوگسبۆرگ یارییکرد، لە خولەکی 8 فابیان ریێدەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، ئوگسبۆرگ پێشکەوت.
دوای 10 خولەک لەو گۆڵە لێدانێکی سزا بۆ شتوتگارت هەژمارکرا و ماکسیمیلیان میتێلشتاد ئەنجامەکەی بۆ شتوتگارت یەکسانکردەوە.
زۆری نەبرد، نوح ماسێنگۆ گۆڵی دووەمی بۆ ئوگسبۆرگ تۆمارکرد و جارێکی دیکەی یانەی میوان پێشکەوت.
دێنیز ئونداڤ فریای یانەکەی کەوت و لە خولەکی 39 گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک تەواو بوو.
لە نیوەی دووەمدا هێرشبەرە کوردستانییەکەی شتوتگارت گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، خاوەن یاریگە یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
شتوتگارت ئێستا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیایە، 21 خاڵی هەیە و جیاوازییەکەی لەگەڵ لایپزیگی دووەم تەنیا یەک خاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ