رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی عێراق دوایین یاریی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئەنجامدا و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئوردنی بردەوە، بەڵام بردنەوەکە هیچ کاریگەرییەکی نەبوو و تیپەکە نەیتوانی بە راستەوخۆ بگاتە مۆندیال.
یارییەکە لە عەمان بەڕێوەچوو، سەرەتا ئەیمەن حوسێن بەلێدانی سەر هەوڵی دا گۆڵ تۆماربکات، بەڵام گۆڵپارێزی ئوردن تۆپەکەی گەڕاندەوە.
لە دوایین خولەکەکانی نیوەی یەکەمدا یەزن نەعیمات بەلێدانی سەر خۆی تاقیکردەوە، بەڵام تۆپەکەی بەبێ ئەنجام چووە دەرەوە.
لە نیوەی دووەمدا هەلێکی دیکە بۆ ئوردن رێککەوت، بەڵام عەلی عەلوان سوودی لێ وەرنەگرت.
خولەکی 77 سەجاد جاسم، گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد و تیپەکە پێشکەوت.
دوای ئەوە هەرچەند ئوردن هەوڵیدەدا ئەنجامە راستبکاتەوە، بەڵام بێ سوود بوو، یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بۆ عێراق کۆتاییهات.
هەڵبژاردەی عێراق بە 15 خاڵ چووە قۆناخی پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و ئوردن بە 16 خاڵ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا خۆی گەیاندووەتە مۆندیال.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ