ئینێستا دەیەوێت هاوڕێیەکی خۆی بباتە ئیمارات

11-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئاندرێس ئینێستا خولی ئیمارات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ئیماراتی ئیماراتی، هاوڕێیەکی پێشووی هاندەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە بکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیمارات، کارگێڕیی یانەکە هەنگاوەکانی بۆ رازیکردنی لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی و یانەی گرێمیۆی بەرازیلی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەکەوە.
 
سوارێز ماوەیەکە لە خولی بەرازیل یارییدەکات، لەگەڵ یانەی گرێمیۆ ئاستێکی باش پێشکێشدەکات و لە 38 یاریی ئەو یانەیەدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام دوای چوونی مێسی بۆ ئینتەرمەیامی و ئینێستا بۆ یانەی ئیماراتی ئیماراتی ئەو یاریزانەش بیر لە بەجێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا ناوی سوارێز بە یانەی ئینتەرمەیامییەوە بەسترابووەوە و یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت سوارێز بکاتەوە هاوڕێی لیۆ، بەڵام بەتەواوی داهاتووی یاریزانەکە روونییە.
 
ئینێستا بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ئیمارات هاوکاریی کارگێڕیی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی لە دوای رۆیشتنی لویزیتۆ لە گرێمیۆ پەیوەندی بە خولی ئیماراتەوە بکات.
 
لویس سوارێز تەمەنی 36 ساڵە، لە یانەکانی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی، گرۆنینگنی هۆڵەندی، ئایاکسی هۆڵەندی، لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یارییکردووە، دوای ئەوەش گەڕایەوە ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی و پاشان روویکردە یانەی گرێمیۆی بەرازیلی و ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی دایی

لە لادانی ناوی لەسەر شەقامەکانەوە بۆ هەڕەشە؛ گوشارەکان بۆ سەر عەلی دایی تووندتر بوون

گوشارەکان بۆ سەر عەلی دایی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران و جیهان، تەنیا بە سڕینەوەی ناوی لەسەر شەقامەکانی تاران کۆتاییان نەهات، بەڵکو ئێستا هەڕەشەی "لەسێدارەدان"ـیشی دەکرێتە سەر