یاریزانێکی تەمەن 22 ساڵ بەهۆکارێکی سەیر، بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا

11-11-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن خولی سویسرا یاریزانی لاو سیلڤنا ڤالنەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی لاوی تۆپی پێی سویسری، بەهۆکارێکی سەیر بڕیاریدا بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت و بڕیارەکەی کاردانەوەی گەورەی لە سۆشیالی میدیا بەدوای خۆیدا هێنا.
 
سیلڤنا ڤالنەر، یاریزانی تەمەن 22 ساڵی یانەی بلاو ڤایس لینزی سویسری، بڕیاریدا هەموو پەیوەندییەکی خۆی لەگەڵ تۆپی پێ ببڕێت و بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت.
 
سیلڤان خۆی سویسرییە و یانەکەی لە خولی پلە یەکی نەمسا یارییدەکرد.
 
ڤالنەر لە وەرزی ئەمساڵدا بەشداری لە 13 یاریدا کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەی سویسراوی خوار تەمەنی 21 ساڵیش یارییکردووە.
 
ئەو یاریزانە سویسرییە کە دوو مانگ لەمەوپێش پەیوەندی بە یانە نەمساوییەکەوە کرد، پێشتر لە یانەی زیوریخ یارییدەکرد و لەناکاو پاشەکشەی لە هەموو شتێکی پەیوەست بەیارییەوە راگەیاند.
 
رۆژنامەی 'دێرشپیگل'ی ئەڵمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەو یاریزانە، هۆکاری وازهێنانی یاریزانەکەی ئاشکراکردووە.
 
ئەو یاریزانە بە رۆژنامەکەی گوتووە، "من مەسیحی و دیندارم، ئێمە رۆژانی شەممە یان یەکشەممە دەبێ یارییەکانمان ئەنجام بدەین، لە کاتێکدا ئەو رۆژانە، رۆژانی پشوون و بۆ من هەلێکی باشە تاوەکو ئاینداری بکەم، نوێژ بکەم، بچمە کەنیسە و ئینجیل بخوینمەوە".
 
میلۆس مالینۆڤیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە نەمساوییەکە، کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری وازهێنانی یاریزانەکە دەربڕیوە و بەسوپرایزێکی گەورە ناویبردووە، بەتایبەت کە یاریزانەکە گەنج بووە و لەسەرەتای دەرکەوتنیدا بووە.
 
سیلڤنا، لە بڕیارەکەیدا، یەکلایەنە گرێبەستەکەی خۆی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و بەیانەکەی گوتووە هیچ بڕە پارەیەک لە یانەکەی وەرناگرێت و نایەوێت چیدی رۆژانی شەممە و یەکشەممە یاریی بکات. ئەوەشی گوتووە کە هیچ پەیوەندییەکی بەیانەکەوە نەماوە و چیدی ناچێتە مەشقەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.