ڤیدیۆ؛ پاسێکی سەرنجڕاکێش درایە یانەی ئامەدسپۆر

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئامەدسپۆر
ئامەدسپۆر
نیشانەکردن ئامەدسپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پاسێکی نوێ بۆ یانەی ئامەدسپۆر دابینکرا و سەرۆکی یانەکە دەڵێت "یاریزانەکان بەشێوەیەک دیزاینکراوە، شوێنی کۆبوونەوەشی تێدایە و بۆ ئێمە گرنگبوو کە پاسێکی زۆرباش بۆ تیپەکەمان هەبێت."
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد، هاوکاریی یانەی ئامەدسپۆری کردووە و پاسێکی گەورە و سەرنجڕاکێشی پێشکێشی یانەکە کرد.
 
لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پاسەکە رادەستی بەرپرسانی یانەی ئامەدسپۆر کرا، پاسەکە چەندین تایبەتمەندیی جیاوازیی تێدایە، بە رەنگەکانی یانەی ئامەدسپۆر کورسییەکانی نەخشێنراون، ژوورێکی تایبەت بە کۆبوونەوەی تێدایە، جگە لەوەش شوێنی دانیشتنی یاریزانەکان زۆر بە فراوانی دروستکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی گەشتەکانیان هەست بە ئارامی بکەن.
 
پاسەکەی ئامەدسپۆر ب 517 هەزار دۆلار کڕدراوە و ئیدی یانەکە کاتێک گەشتەکانی ئەنجامدەدات یاریزانەکانی هەست بە ئاسوودەیەکی زیاتر دەکەن و لە رێوڕەسمی رادەستکردنی پاسەکەدا محەممەد کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەرانی دیکە ئامادەبوون.
 
ناهیت ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر لەبارەی وەرگرتنی پاسەکەوە بە رووداوی گوت " کاتێک یاریزانەکانمان دەچنە یاریگە و شارەکانی دیکە هەست بە ئارامی دەکەن، بەپێی خواستی یاریزانەکانیش پاسەکە دیزاین کراوە، ژووری کۆبوونەوەی تێدایە و ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوکاربوون لە دابینکردنی ئەم پاسەدا."
 
یانەی ئامەدسپۆر ئەم وەرزە لە خولی پلە یەکی تورکیا یاریی دەکات، تیپەکە بە ئاستێکی بەرزدا تێدەپەڕێت و هەمان ژمارەی خاڵەکانی خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی هەیە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگاتە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی تورکیا کە سوپەرلیگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە