رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رۆڵی وەرزش و وەرزشوانان کرد بۆ پەرەپێدانی پەیامی ئاشتی و تەبایی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەدسپۆر کرد، کە لەلایەن ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەکەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت."
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر درێسێکی یانەکەی بە ژمارە 46 و ناوی خۆیەوە پێشکێشی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا یانەی ئامەدسپۆر لەبارەی کار و چالاکییەکانی کە یەکێک لە یانە پێشەنگەکانی وەرزشییە لە تورکیا گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکوەزیران کرد و ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی بواری وەرزشی و وەرزشوانانی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان کرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتی و تەبایی لەنێوان گەلاندا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی لە یانەی ئامەدسپۆر کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپاتکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، شاندی یانەی ئامەدسپۆر چەند رۆژێک لە باشووری کوردستان دەبن، لەگەڵ بەرپرسان و یانە وەرزشییەکانی کوردستان کۆدەبنەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ