دیاری حەسەن وەک باشترین شرۆڤەکاری کوردستان دیاریکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دیاری حەسەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە راپرسییەکی گەورەی وەرزشیدا، دیاری حەسەن، شرۆڤەکاری رووداو سپۆرتس وەکو باشترین شرۆڤەکاری وەرزشی لە کوردستان دیاریکرا.
 
دیاری حەسەن، شرۆڤەکاری گەنجی رووداو و کوردستان، دوای نزیکەی ساڵێک لە دەرکەوتنی لە تۆڕی میدیایی رووداو، سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و بووەتە جێی سەرنجی زۆربەی بینەرانی تۆپی پێ لە کوردستان.
 
ئەو شرۆڤەکارە گەنجە، بە پێشبینییە وردەکانی، شرۆڤە پڕ لە زانیاری و لەسەرخۆیەکەی، هەمووانی سەرسام کردووە و وایکردووە جێگەی متمانەی وەرزشوانان بێت.
 
ڤیدیۆکانی دیاری حەسەن لە سۆشیال میدیای رووداو تەنیا لە ساڵی 2025، زیاتر لە 128 ملیۆن بینەریان هەبووە.
 
لە کۆتاییەکانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، هەژمارێکی وەرزشیی ناسراو لە کوردستان بە ناوی 'خولی نایابی ئینگلیزی' راپرسییەکی گەورەی بۆ دیاریکردنی باشترین شرۆڤەکاری کوردستان ئەنجامدا و دەنگدان لەنێوان وەرزشوانان تاوەکو نزیکەی 2 مانگ بەردەوام بوو، زیاتر لە 40 هەزار دەنگدەر لە پرۆسەکە بەشداربوون.
 
16 شرۆڤەکاری ناسراوی کوردستان ناویان لە راپرسییەکە هەبوو و فانەکانی هەریەکێکیان لە دەنگدانەکە بەشداربوون؛ لە کۆتاییدا بە دەنگی زۆرینە، دیاری حەسەن وەکو باشترین شرۆڤەکاری وەرزشیی لە کوردستان دەستنیشانکرا.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە