ماڵدینی نەخۆشکەوتووەتەوە

13-06-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاوڵۆ ماڵدینی ئەفسانەی یانەی میلانی ئیتاڵی، جارێکی دیکە نەخۆشکەوتەوە، پاشئەوەی لە ماوەی رابردوودا چاکبوونەوەی لە نەخۆشی کۆرۆنا راگەیەندرا.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد ماڵدینی لە پاش چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا، ئێستا دووچاری کێشەی دیکەی تەندروستی بووە کە بریتییە لە دروستبوونی بەرد و هەوکردن لە گورچیلەکانیدا.

 

ئەو سەرچاوانە دەڵێن ئەو ئەستێرەیەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئێستا لەژێر چارەسەر پزیشکیدایە و هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئامادەنەبوونی لە مەشقەکانی رۆژی چوارشەمەی رابردووی یانەی میلان.

نەخۆشییەکەی ماڵدینی کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە 52 ساڵ، دووبارەبوونەوەی هەمان نەخۆشییە کە ئەلیساندرۆ دێلپیێرۆی ئەفسانەی ئیتاڵی بەر لە چەند هەفتەیەک دووچاری بوو.

پێشتر ماڵدینی و دانیێلی کوڕی لە مانگی ئاداری رابردوودا دووچاری کۆرۆنا بوون و دواتر چاکبوونەوەیان راگەیەندرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە