خوان لاپۆرتا: فلیک گرێبەستی درێژخایەنی ناوێت و لاماسیا کاری گەورە دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو سپۆرتس
نیشانەکردن بارسێلۆنا خوان لابورتا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی بارسێلۆنای بردەوە و بووەوە سەرۆکی یانەکە، متمانەی خۆی بە پڕۆژەی ئێستای یانەکەی و دۆخی تیپی تۆپی پێی بارسا دووپاتکردەوە.
 
لاپۆرتا کە چاوپێکەوتنێکی درێژەی لەگەڵ رۆژنامەی 'سپۆرت' کردووە، باسی لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی هانزی فلیکی راهێنەر لەگەڵ یانەکەدا کردووە و دەڵێ، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا قسە لەبارەی چارەنووسییەوە دەکەین، هەرچەندە ئەو پێیوایە پێویستی بە گرێبەست لەگەڵ یانەکە نییە.
 
لاپۆرتا پەسنی کەسایەتیی فلیکی کردووە و دەڵێ، ئەو راستگۆ و زۆر پیشەگەرە. پێموایە شایستەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی، بەڵام ئەو خۆی پێیباشە لە کۆتایی وەرزدا ئەوە بکات و بڕیاری دروست بدات.
 
سەرۆکی بارسا باسی سیاسەتی گرێبەستەکانی یانەکەی کردووە و دەڵێ، "لەوە تێدەگەم کە لە هەموو روویەکەوە بەرەو باشی دەچین، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێم کە بەلای منەوە گرنگترین شت لە دوای دروستکردنی تیپێکی بەهێز، هێشتنەوە و پاراستنیەتی بەیەکگرتوویی".
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "پێویستمان بەچوونە بازاڕی گواستنەوە نییە تەنیا لەپێناو چوونە بازاڕدا، بەڵکو دەبێ بەردەوام بین و تەماشای ئەوە بکەین کە لە یانەکەدا هەمانە، ئەگەر پێویست بکات، باشتری بکەین".
 
لەبارەی ویستی یانەکەوە لە وەرزی ئەمساڵدا، لاپۆرتا گەشبینییەکی گەورەی پێشاندا و لەبارەی جامی شاوە دەڵێ، "من زۆر گەشبینم، وایدەبینم جامی شامان بردووەتەوە، چونکە ئاستێکی ناوازەمان پێشاندا و بەجیاوازییەکی کەم، چووینە دەرەوەی جامەکە".
 
لاپۆرتا گوتویەتی کە یانەکەی تەنیا لە کاتی پێویستدا گرێبەست دەکات، دووپاتیکردووەتەوە، "گرێبەست لەگەڵ یاریزاناندا دەکەین، کاتێک کارگێڕیی پێیوابێت پێویستە یاریزان بهێنین، ئەوکات ئیدی یاریزانێک یان دووان بۆ باشترکردنی تیپەکە دەهێنین. دەمانەوێت باشتر ببین، بەڵام نامانەوێت تیپەکەمان هەڵبوەشێت، چونکە ئێمە تیپێکی رکابەر و بەهێزمان هەیە و بڕبڕەی پشتی تیپەکە زۆر باشە".
 
سەرۆکی بارسا لەبارەی پێکرانی رافینیاوە قسەی کردووە و دەڵێ، کارێکی ئازاربەخشە باشترین یاریزانمان دووچاری پێکان ببێت، بەرپرسیارێتییەکە لەئەستۆی یاریزانەکانمان نییە، بەڵکو ئەوان پیشەگەرم و خزمەتی وڵاتەکانیان دەکەن، بەڵام کارەکە ئاڵۆزە، بەهۆی ئەو خشتە قەرەباڵخەی لە یارییەکاندا هەیە.
 
لاپۆرتا بەتایبەت پەسنی تواناکانی پێدری داوە و دەڵێ، ئەو بەرجەستەکەری ستایلی بارسایە، ئەگەرچی دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیا نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە