گۆڵەکانی پاریس سانجێرمان لە دژی بارسێلۆنا

14-02-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیماریا
A+ A-


رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەنگاوێکی گەورەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هاوێشت دوای ئەوەی لە یاری چوونی قۆناخی شازدە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بارسێلۆنای ئیسپانی بردەوە.

لە خولەکی 18 ئانخێل دیماریا بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی پاریسییەکانی تۆمارکرد و بووە دووەم یاریزانی پاریس سانجێرمان لە رۆژی لەدایکبوونی خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گۆڵ تۆماربکات دوای فێرێدریک دێهو.



پێشکۆتایی هاتنی گێمی یەکەم بە 5 خولەک یۆلیان دراکسلێر ئەنجامەکەی بۆ پاریس سانجێرمان دوو هێندە لێکرد و گێمی یەکەم بە دوو گۆڵ بۆ پاریسییەکان کۆتاییهات.


لە گێمی دووەمدا پاریس سانجێرمان لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو و لە خولەکی 54 ئانخێل دیماریا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد کە ئەوە سێیەم گۆڵی یاریزانەکە بوو لە دوو یاری رابردوویدا کە بەرامبەر بارسێلۆنا ئەنجامیداوە.

دوای 421 خولەک یاریکردن بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولەکی 71 ئێدینسۆن کاڤانی یەکەم گۆڵی خۆی لە دژی ئەو یانەیە و چوارەمی لە یارییەکەدا بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە لەبەرژەوەندی پی ئێس جی کۆتاییهات و یانەکە تاوەکو رادەیەکی زۆر لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی خولەکە نزیکبوویەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە