ڤیدیۆ؛ دیماریا گۆڵێکی مێژوویی تۆمارکرد و لەگەڵ بۆکا جونیۆرز یەکسانبوون

15-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئانخێل دیماریا
ئانخێل دیماریا
نیشانەکردن ئانخێل دیماریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئانخێل دیماریا، بە تۆمارکردنی گۆڵێکی مێژوویی و نایاب هاوکاریی یانەی رۆزاریۆ سێنتراڵی کرد بۆ بەدەستهێنانی خاڵێک بەرامبەر یانەی بۆکا جونیۆرز.
 
یارییەکە رووبەڕووبوونەوەی دوو هاوڕێی پێشوو بوو، دیماریا لە رۆزاریۆ و ئیدێنسۆن کاڤانی لە بۆکا جونیۆرز، هەردوو یاریزان بەر لە یارییەکە چوونە لای یەکدی، باوەشیان بەیەکدا کرد و دوای ئەوە یارییەکە دەستیپێکرد.
 
لە خولەکی 19 رۆدریگۆ باتالیا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆکا جونیۆرز تۆمارکرد و یانەی میوان پێشکەوت.
 
دوای چوار خولەک لەو گۆڵە، ئانخێل دیماریا، گۆڵێکی زۆر جوان و نایابی لە کۆڕنەرەوە تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ رۆزاریۆ یەکسانکردەوە.
 
دوای ئەوە رۆزاریۆ نزیکبوو گۆڵی دووەم بکات، بەڵام ستوون رێگەی نەدا.
 
هەردوو تیپ هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی ئەنجامەکە بگۆڕن، بەڵام بێ سوود بوو و یارییەکە هیچ گۆڵێکی دیکەی بەخۆیەوە نەبینی و یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک بووە ناونیشانی رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە.
 
بەم یەکسانبوونە بۆکا جونیۆرز بە 13 خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەمە و رۆزاریۆ بە 11 خاڵ لە پلەی شەشەمی کۆمەڵەی دووەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە