ئەربێلوا: شانازییە بۆ من راهێنەرایەتی ڤینی بکەم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەلڤارۆ ئەربێلوا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری یانەی ریال مەدرید ستایشی ئاستبەرزیی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەکەی دەکات و دەڵێت "شانازی بەوەوە دەکەم کە راهێنەرایەتی ڤینی دەکەم."
 
ئەربێلوا لە دوای بردنەوەیان لە ریال سۆسیداد لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ڤینیسیۆس جونیۆرەوە گوتی "ئەوەی من هەمیشە گوتوومە ئەوەیە کە بە لای منەوە ڤینی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان. من بەبەختم کە دەتوانم راهێنەرایەتی ئەو بکەم. ئەو مرۆڤێکی نایابە، دڵێکی گەورەی هەیە، هاوتیمێکی بێوێنەیە، یاریزانێکی گەورەیە و من خۆم بە خۆشبەخت دەزانم کە بەیەکەوەین."
 
دوای ئەوە ئەلڤارۆ لەبارەی تیپەکەوە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی"لە رووی بەرگرییەوە یارییەکی گەورەمان کرد، وەک چۆن پێم وایە لە ڤالێنسیاش ئاوا بووین، زۆر تۆکمە بووین. بەڵام پێشم وایە کە تیمێکمان لە نیوەی یاریگای بەرامبەردا بینی کە ئارامتر بوون، جووڵەی زیاتریان هەبوو، دەیانتوانی تۆپەکە خێراتر بگوازنەوە، ئەمەش شتێکە کە ئێمە بەدوای باشترکردنیدا دەگەڕێین، بێگومان ئەوەش ئاسان نییە، بەڵام دەمەوێت پێتان بڵێم لەم هەفتەیەدا زۆر باش کارمان کرد." من ئاشقی ئەم جۆرە سەرکەوتنانەم، چونکە دەبینم بێرنابیۆ چێژ دەبینێت، ئەوەش رێک ئەو شتەیە کە من و هەموو یاریزانەکان دەمانەوێت؛ ئەوەی خەڵک چێژ لە یارییەکەمان ببینن. چێژ لە سەیرکردن و بینینی گۆڵ لە بێرنابیۆ ببینن، هەروەها یاریزانەکانیش. هیوادارم هەموو یارییەکان بەم شێوەیە بن."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەربێلوا گوتی"ئەمە رێگایەکی دوور و درێژ دەبێت، دەزانین کە لە هەموو گەڕێکی یارییەکاندا، سێ خاڵەکە زۆر گرنگ دەبن. بەڵام، ئەمە دەبێتە شەڕێکی زۆر درێژخایەن و بێگومان هەوراز و نشێوی تێدا دەبێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە لە هەموو لایەنەکاندا یارییەکەمان باشتر بکەین، وەک تیم بەردەوام بین لە گەشەکردن، بە شێوەی تاکەکەسییش گەشە بکەین، و هیچی تر."
 
ریال مەدرید بەبردنەوەی لە ریال سۆسیداد بە 4-1، بەشێوەیەکی کاتی پێش یانەی بارسێلۆنا کەوت و پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیای وەرگرت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە