ئارامیی یامال بەرەو نەمان دەچێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لامین یامال فێران تۆرێس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بێئومێد بووە لە ئاستی هاوڕێیەکی و ئارامی نەماوە، داوادەکات چیدی وەک هێرشبەری سەرەڕم یاری پێنەکرێت و لەجیاتی ئەو سوود لە یاریزانێکی دیکە وەربگرن.

 
هەرچەندە فێران تۆرێس یەکێکە لە گۆڵکارانی تیپەکە لەم وەرزەدا، بەڵام ئاستی لە یارییە گەورەکاندا لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییە. ونبوونی لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا بەردەوام دووبارە دەبێتەوە و هەلی زۆر ئاسان لەدەستدەدات، وەک ئەوەی لە دوایین یارییدا روویدا کاتێک دوو هەلی زێڕینی لەدەستدا کە دەکرا رێڕەوی یارییەکە بگۆڕن.
 
ئەم بارودۆخە کە لەم وەرزەدا چەندینجار دووبارە بووەتەوە، بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی لەنێو ژووری جلگۆڕیندا، بەتایبەتی لای لامین یامال، کە پێیوایە تیپەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوەتر هەیە لەبەردەم گۆڵدا.
 
پێویستی بە 'ژمارە ٩'یەکی کارا هەیە
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یامال پێیباشە لە پۆستی هێرشبەری سەرەڕمدا یاریزانێکی دیکە لەبری فێران یاری بکات. ئەم ئەستێرە لاوە پێیوایە کە بارسا پێویستی بەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی گۆڵکاری ئاستبەرز بکات، تاوەکو بتوانێت نیوەی هەلەکان لە یارییە گەورەکاندا بقۆزێتەوە و بیانکاتە گۆڵ.
 
پەیامێک بۆ لاپۆرتا و دیکۆ
 
لەڕوانگەی یامالەوە، بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە چیدی تەنیا بژاردەیەک نییە، بەڵکو پێویستییەکی تەکنیکی روونە کە دەبێت خوان لاپۆرتا و دیکۆ لە مێرکاتۆی داهاتوودا کاری لەسەر بکەن.
 
سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە باس لەوە دەکەن کە لامین دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە هانزی فلیکی راهێنەر و بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە، کە تۆرێس ناتوانێت ئەوە بکات کە تیپەکە پێویستی پێیەتی.
 
بارسێلۆنا بەرامبەر تیپە لاوازەکان ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکان پێویستی بە هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوە هەیە کە لە شەوە گەورەکاندا جیاوازی دروست بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە