رۆژنامەی سپۆرت یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێکی بۆ بارسێلۆنا راگەیاند

15-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ماتیاس دیلێخت، بەرگریکەری ئایاکسی لە بەرژەوەندی یانەکە راگەیاند.

رۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەڵێت، دیلێخت بڕیاری کۆتاییداوە و رێککەوتنی تەواو لەنێوان یاریزانەکە و بارسێلۆنا کراوە، دوای ئەوەی لە سێ کاتی جیاوازدا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.



سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، هەنگاوەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە زۆر بەخێرایی چوونەتە پێشەوە، بەرگریکەرە هۆڵەندییەکە لە گواستنەوەی هاویندا دەبێتە یەکێک لە باشترین گرێبەستەکان.

سپۆرت ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا سەرکردایەتی ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەی گرتووەتەوە ئەستۆ، هەموو شتێکی لەپێناو ئەو یاریزانە کردووە و دەیەوێت پێش 24ـی ئەم مانگە گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە و لە دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رابگەیێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە