ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش شێوە لێدانی سزا دەگەڕێنێتەوە

15-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دیمەنی گەڕاندنەوەی لێدانەکە
دیمەنی گەڕاندنەوەی لێدانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی تۆپی پێی لاواندا لە ئیسپانیادا رووداوێکی سەرنجڕاکێش روویدا، کاتێک گوڵپارێزی یانەکە بەشێوەیەکی جیاواز لێدانێکی سزای گەڕاندەوە.

یارییەکە لەنێوان لاوان راسینگ سانتاندێر و یانەی پێرینێس بووە، لێدانێکی سزا لە دژی راسینگ سانتاندێر هەژمارکراوە، ئەلڤارۆ خیمینێز، گۆڵپارێزی یانەکە بەشێوەیەکی جیاواز لەنێو گۆڵدا دەوەستێت و لەسەر ئەژنۆ دادەنیشێت، تاوەکو لێدانەکە جێبەجێدەکرێت، لەکاتی راکردنی ئەو یاریزانەی لێدانەکە جێبەجێدەکات، هەڵدەستێتەوە و تۆپەکەی دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی میدیای ئیسپانییە، لەم وەرزەدا خیمینێز 4 لێدانی سزای بەو شێوەیە گەڕاندووەتەوە، پێکەوە ئەو دیمەنانە دەبینین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

سەرۆکی ئامەدسپۆر: دەزانین ئامەدسپۆر نوێنەرایەتیی چی دەکات

ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر لەبارەی ئەو پەیامەی یانەکەیان کە تێیدا هاتبوو، "هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی تورکیا لە رێگەی گەیشتن بە جامی جیهانی دەخوازین!" رایگەیاند، ئەمە بەرپرسیاریێتییە و لێدوانی لەم شێوەیەیان دەبێت.