رووداو - هەولێر
دوای سزادانی یانەی ریال مەدرید لەلایەن فیفاوە لەبەهۆیەوە ناتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵ هیچ یاریزانێک بباتە ریزەکانی، یانەکە ئێستا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک لە گواستنەوەی زستانەدا دەستپێکردووە و دەستەوارەی مەزنیشی ئامادەیە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هەریەکە لە دیڤید دیخیا، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد، پۆڵ پۆگبا، یاریزانی یانەی یوڤێنتۆس، ئیدین هازارد، یاریزانی یانەی چێڵسی و رۆبێرت لیڤاندۆڤێسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن دەستپێکردووە و بڕی 250 ملیۆن یۆرۆشی ئامادەکردووە.
ریال مەدرید هاوینی رابردوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دیڤید دیخیا چڕکردەوە، بەڵام لە دوا ساتەکاندا ئەو گۆڵپارێزەی لەدەستدا، هەریەکە لە ئیدین هازارد و پۆڵ پۆگباش بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان دەیانەوێت یانەکانیان بەجێبهێڵن، بەڵام بەرپرسانی بایرن میونشن نایانەوێت دەستبەرداری لیڤاندۆڤێسکی ببن، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری داهاتووی ئەو یانەیەش داوای نوێکردنەوەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکەی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ