رووداو - هەولێر
سەرۆکی ئەرجەنتین ئەلبێرتۆ فێرناندێز رایگەیاند خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین سەرەڕای مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت، بەڵام یارییەکان بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچن.
سەرۆکی ئەرجەنتین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا چەندین رێکاری خستەڕوو بۆ ئەوەی بتوانن بەر لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرن.
ئەلبێرتۆ فێرناندێز داواشی لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی وڵاتەکەی کرد یارییەکانی خولی ئەرجەنتین بگوازنەوە بۆ ئەوەی ئەرجەنتینییەکان بتوانن یارییەکان ببینن.
سەرۆکی ئەرجەنتین گوتی "یارییەکانی خولی ئەرجەنتین وەک هەفتەی پێشوو ئەنجام دەدرێن، بەڵام بەبێ جەماوەر، پێموایە بەو شێوەیە هیچ کێشە و بێزاربوونێک نابێت، هیوادارم تەلەڤزیۆنەکان بەخۆڕایی یارییەکانمان بۆ بگوازنەوە، چونکە هەموومان لە ماڵەوە دەمێنینەوە و زۆربەی ئەرجەنتینییەکان چێژ لە سەیرکردنی تۆپی پێ وەردەگرن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ