پێکان کار لە داهاتووی پۆگبا ناکات

16-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پۆڵ پۆگبا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیتاڵیا، هەڵوێستی یانەی یوڤێنتوس لەبارەی دەستبەرداربوون لە پۆڵ پۆگبا، لە گواستنەوەی هاوینەدا ئاشکرا دەکات.
 
پۆگبا هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی خۆڕایی پەیوەندیی بە یوڤێنتوسەوە کرد، بەڵام یاریزانەکە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانییەوە نەیتوانیووە زۆر یاری بەدرێسی یانەکەوە بکات.
 
لە دوایین یاریی یوڤێنتوسدا بەرامبەر یانەی کرێمۆنێزی، دوای چەند خولەکێکی کەم لە یارییکردن جارێکی دیکە پۆگبا تووشی پێکانبوو و ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتاییهات.
 
رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت "یوڤێنتوس هێشتا پۆگبا وەک بنەمایەک بۆ پڕۆژەی داهاتووی سەیر دەکات، بەتایبەت کە یاریزانەکە گرێبەستەکەی درێژخایەنە و لە یانەکە رازییە."
 
سەرچاوەکە دەڵێت "یوڤێنتوس لەگەڵ ئەوەی دەیەوێت پۆگبا لە یانەکە بمێنێتەوە، چاوی لەوەیە یاریزانی نوێ بباتە ریزەکانی بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بەهێزتر بکات، یەکێک لە ئامانجەکانیشی گواستنەوەی داڤید ڤراتسی، ئەستێرەی یانەی ساسۆلۆیە."
 
پۆڵ پۆگبا، تەمەنی 30 ساڵە، گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ یوڤێنتوس تاوەکو ساڵی 2026 بەردەوامدەبێت، ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا نرخەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.