ئونداڤ دەیەوێت شتوتگارت بکاتە پاڵەوان

16-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دێنیز ئونداڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یاریی جامی سوپەری ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و هەردوو یانەی بایرن میونشن و شتوتگارت رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
یانەی بایرن میونشن دوای سێ بردنەوەی دۆستانە و ئامادەکاری، بە یاریی جامی سوپەری ئەڵمانیا دەچێتە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێ کاتێک، ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر شتوتگارت یاری دەکات.
 
بایرن و شتوتگارت مێژووییەکی دوور و درێژیان بەرامبەر یەکدی هەیە، بەشێوەیەکی گشتی لە 128 یارییدا باڤارییەکان 84 جار لە شتوتگارتیان بردووەتەوە، کە هیچ یانەیەکی دیکەی ئەڵمانیا نەیتوانیووە ئەو ریکۆردە بەرامبەر یانەیەکی دیکە تۆماربکات.
 
ئەمە یەکەمجارە هەردوولا لە جامی سوپەردا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی یانەی شتوتگارت دەیەوێت هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ بردنەوەی جامی سوپەری ئەڵمانیا، لەکاتێکدا یانەکەی تەنیا یەکجار نازناوەکەی لە وەرزی 1992-1993 بەدەستهێناوە و لەو کاتەوە نەبووەتە پاڵەوان.
 
بایرن میونشن خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیایە کە ئێستا بە ناوی جامی فرانز بیکنباوەرەوە کراوە و 10 جار نازناوەکەی بردووەتەوە.
 
یارییەکە کاژێر 21:30 لەسەر یاریگەی شتوتگارت بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە