رووداو ـ هه‌ولێر
ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید، پێیوایه ئه‌گه‌ر باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ به كریستیانۆ رۆنالڵدۆ نه‌درێت، سته‌مه له‌و یاریزانه ده‌كرێت.
ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی، كه هێشتا له قۆناخی چاره‌سه‌ریدایه، كه پێشتر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه، ره‌خنه‌ی له پێوه‌ره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان گرت و پێیوایه ده‌بێ باڵۆن دۆر به رۆناڵدۆ بدرێت.
كاسیاس له تویته‌ره‌كه‌ی نووسیویه‌تی "رۆناڵدۆ ئه‌مساڵ په‌رجووی وایكردووه كه نزیكی ده‌كه‌نه‌وه له به‌ده‌ستهێنانی باڵۆن دۆر".

كاسیاس له تویته‌كه‌یدا هه‌وره‌ها نووسیویه‌تی "ڤان دایك به باشترین یاریزانی ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكرا و فیفاش خه‌ڵاتی زه بێستی به مێسی داوه، پێویسته باڵۆن دۆریش به رۆناڵدۆ بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات سته‌مه له كریستیانۆ ده‌كرێت".
كاسیاس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "پێموایه ئه‌و پێوه‌رانه‌ی به‌كارده‌هێنرێن بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان لۆژیكی نین، ئه‌ی وانییه؟!".
ئه‌و تویته‌ی كاسیاس دوای ئه‌وه هات، كه رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال هاتریكی له هه‌ڵبژارده‌ی لیتوانیا تۆماركرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ