سێڤییا یاریی مان و نەمان بەرامبەر ریال مەدرید دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سێڤییا یانەی ریال مەدرید لالیگا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی لووتکەی خولی ئیسپانیادا، یانەی ریال مەدرید دەبێتە میوانی سێڤییا و خاوەن یاریگا رکابەری لەسەر مانەوە لە خولەکەدا دەکات.
 
یارییەکە کاژێر 20:00 لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان بەڕێوەدەچێت، بۆ ریال مەدرید یارییەکە گرنگییەکی وای نییە و بۆ سێڤییا زۆر گرنگە، چونکە بە بردنەوەی یارییەکە یانەکە مانەوەی خۆی لە خولەکەدا مسۆگەر دەکات.
 
سێڤییا سێ یاریی رابردووی لەسەریەک بردووەتەوە، یانەکە ئێستا لە پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، بەڵام چوار خاڵ لە پلەی هەژدەیەمی ریزبەندی خولەکەوە دوورە، بۆیە ئەمڕۆ پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی یارییەکە هەیە بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی لە خولەکەدا مسۆگەر بکات.
 
ریال مەدرید لە بارودۆخێکی جێگیردا نییە، لەرووی کارگێڕی و تیپەوە یانەکە بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا هیچ نازناوێکی نەبردەوە، رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە بووەوە و لە یاریی رابردوودا هاندەرانی یانەکە فیکەی ناڕەزایەتییان لە دژی یاریزانانی یانەکە لێدا.
 
سێڤییا لە 2018ـەوە هیچ یارییەکی لە یانەی ریال مەدرید نەبردووەتەوە، یانەکە پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی سێ خاڵی ئەم یارییە بۆ یانەکە زۆر گرنگە، بۆ رکابەریکردن لەسەر مانەوە لە خولەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە