رووداو - هەولێر
هەڵبژاردەی مەکسیک دووەم سەرکەوتنی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە جامی زێڕیندا بەدەستهێنا بەیەکەمی کۆمەڵەی سێیەم گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
مەکسیک لە گەڕی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی کوراساو بووەوە و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە، سەرەتا لە خولەکی 22 ئانخێل سیپولڤێدا گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 90 ئادسۆن ئەلڤارێز گۆڵی دووەمیشی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد و مەکسیک بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ وەک یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
لە یارییەکی دیکەدا هەردوو هەڵبژاردەی جامایکا و سالڤادۆر بەگۆڵێک یەکسانبوون و هەردوو هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناخی داهاتوو.
گۆڵەکەی سالڤادۆر لە خولەکی 15 لەلایەن نێلسۆن بۆنیلا تۆمارکرا و گۆڵەکەی جامایکاش دارین ماتوکس لە خولەکی 64 تۆماریکرد.
جامایکا وەک دووەمی کۆمەڵەکە بە 5 خاڵ و سالڤادۆریش وەک سێیەم بە 4 خاڵ گەیشتنە قۆناخی هەشتی جامی زێڕین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ