رووداو هەولێر
یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی بالەی خانمانی عێراق لە شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد و هەریەک لە یانەکانی سەنحاریب، ئەمانە بەغدا لەگەڵ دەربەندیخان سەرکەوتنیان تۆمارکرد.
وەرزی ئەمساڵ خولەکە بە بەشداری 10 یانەیە و دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا بەمشێوەیە:
کۆمەڵەی یەکەم: ئەکاد عەنکاوە، هەڵەبجە، ئەمانە بەغدا، موعەلمین و تەق تەق.
کۆمەڵەی دووەم: ئەفرۆدێت، سەنحاریب، دەربەندیخان، هەڵەبجە و شۆرجە.
یارییەکان کێبرکێکە لە هۆڵی داخراوی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچن، کە لە یەکەم یارییدا خانمانی یانەی قەرەقۆش لە خانمانی یانەی تەق تەقیان بردەوە بەئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر. لە یارییەکی دیکەدا خانمانی ئەمانە بەغدا لە خانمانی موعەلمینیان بردەوە بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم.
خانمانی یانەی سەنحاریب وەرزی ئەمساڵ بەپشتبەستن بەپێکهاتەیەکی بەهێز و کۆکردنەوەی ژمارەیەک یاریزانی ئاستبەرز یەکەم سەرکەوتنیان بەبردنەوە لە خانمانی یانەی ئەفرۆدێت بەئەنجامی سێ گێمی خاوێن بەدەستهێنا.
عەباس هیندی، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندن لە یەکێتیی بالەی عێراق بۆ رووداو گوتی "یارییەکان بەهێزن و چاوەڕوان دەکەین کە یانەکانی کوردستان باڵادەستی پیشان بدەن و بتوانن جارێکی دیکە نازناوەکە ببەنەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەم یارییانە بەڕێوەدەچن:
تەق تەق - ئەمانە بەغدا
ئەکاد عەنکاوە - قەرەقۆش
سەنحاریب - دەربەندیخان
هەڵەبجە - شۆرجە
ئۆدیت باسل، خانمە یاریزانی یانەی ئەکاد عەنکاوە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم یاریی خولەکە بۆ رووداو روونیکردەوە "تاکە تیپین لەسەر ئاستی عێراق بە -درێژای ساڵ راهێنان دەکەین و ئەمساڵ کەمپێکی راهێنانمان لە -دەرەوەی عێراق ئەنجامدا، دەمانەوێت نازناوەکە ببەینەوە و رکابەری لە پاڵەوانێتیی یانەکانی عەرەب بکەین".
یانەی ئەکاد عەنکاوە پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی خولی نایابی بالەی خانمانی عێراقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ