"ئەوەی شالكێ بە ریال مەدریدی کرد ئێمەش بە بارسێلۆنای دەکەین"

18-03-2015
رووداو وەرزشی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

ئێمە دەچینە بارسێلۆنا بەو نییەتیە کە شاڵکێ چی بەسەر ریال مەدرید هێنا ئێمەش هەمان کار دووبارە بکەینەوە.

ئەمە گوتەی جۆهارتی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتیەبەر لەوەی یانەکەی روو بکاتە کامپنو بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

سیتی بە بارودۆخێکی خراب روو دەکاتە کامپنو ئەو یاریگەیەی کە بارسا لە کۆی 35 یاریی گەڕانەوەی یارییەکانی ئەوروپیدا 33 جار سروودی سەرکەوتنی بارسا بارسای چیراندووە.

مانچستەر سیتی ئێستا لە بارودۆخێکی ئەوەندە خراب دایە کە لە چوار ساڵی رابردوویدا هاوشێوەی نەبووە، بەشێوەیەک لە کۆی چوار یاریی رابردووی لەسەریەکی لە خولە جۆراوجۆرەکاندا سێ یاریی دۆڕاندووەو هەروەها تەنیا چوار گۆڵیشیان تۆمار کردووە، 

بەڵام یاریی ئەمجارە جیاواز دەبێت بەگوتەی یاریزانەکانی ستی کە زۆربەیان رایانگەیاندووە هەرچیان لە هەگبەدایە پێشکەشی دەکەن و سوپڕایز دروست دەکەن، پلیهرینی راهێنەریش رایگەیاند بۆ سەرکەوتن دەچینە کامپنو ، بەڵام ئەگەر لەسەر دەستی بارسا کراینە دەرەوە ئەوە عەیبە نییە.

لەبەرامبەردا بارسێلۆنا بە بارودۆخێکی باشتر رووبەڕووی سیتی دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی هێرشبەرانی ئەو یانەیە لە چوار یاریی رابردوویاندا سێزدە گۆڵیان تۆمارکردووەو لەهەرچوار یاریشدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

بارسا دەیەوێ بە سوود وەرگرتن لە نزیکەی سەد هەزار هاندەر و زەوی کامپنو بەسەر پردی مانچستەر سیتیدا بپەڕێتەوە خۆی بگەیێنێتە زیورخ بۆ ئەوەی ناوی بخاتە تیروپشکی هەینی داهاتوو تاوەکو لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا یاریی بکات.

ئەوەی بارسا دوودڵ دەکات مەترسی یاریزانەکانیەتی لە دووچار بوونیان بە پێکان چونکە یاریی داهاتوویان بەرامبەرا ریلا مەدریدە لە کلاسیکۆی جیهان.

لیۆنێل مێسی رابەرایەتی یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی چوارەم سەرکەوتن بەسەر سیتی تۆمار بکەن و هەروەها گەرەکیەتی گۆڵێک تۆمار لە کامپنوتۆمار بکات بۆ ئەوەی پێشەنگی گۆڵکارانی ئێستای چامپیۆنزلیگ لە ئەدریانۆی یاریزانی شاختیۆر وەربگرێت و جڵەوی گۆڵکارانی ئەوروپای بکەوێتە دەست.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە