کڵۆپ: پێویستە ئەم وەرزە ببینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

19-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یورگن کڵۆپ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یورگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەڵێت، دادپەروەرانە نییە ئەگەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرێمەرلیگ بدرێت و رایگەیاند، پێویستە نازناوەکە بدرێتە لیڤەرپوول.

کڵۆپ لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، لەنێو خەڵکدا گفتوگۆی زۆر لەبارەی ئەوەوە هەیە کە کێ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە، پرسیار لە زۆرکەس کراوە 76% لەگەڵ ئەوەدان یارییەکان تەواوبکرێن، نازانم چۆن دەکرێت ئەمە هەموو پشتگوێ بخرێت.

راهێنەری لیڤەرپوول زیاتر گوتی، بەرای من شتێکی دادپەروەرانە نییە ئەگەر خولەکە هەڵبوەشێندرێتەوە، ئێمە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەین، ئەگەر ئێمە لە یاریگەی خۆماندا یاریی بکەین، یان لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان یاریی بکەین، پێویستە ببینە پاڵەوان.

کڵۆپ رایگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە گرنگترین شتە، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە کە شتەکانی دیکە گرنگ نین. 

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، وەک ئەوەی لە ئەڵمانیا روویدا، پێویستە ئینگلتەراش ئەوەبکات، ناوەندەکانی مەشق و راهێنان لە ئینگلتەرا زۆر پیشەگەرانەن و ئەمەش لەرووی تەندروستییەوە گەرەنتی باشتری دەبێت و هیچ شتێک لەوێ بڵاونابێتەوە.

لیڤەرپوول بە 82 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگە، تەنیا 6 خاڵی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی نازناوی خولەکە مسۆگەربکات و دوای 30 ساڵ جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوانی ئینگلتەرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات