ڤیدیۆ؛ سپۆرتینگ و یۆکێرێش بوونە پاڵەوانی پۆرتوگال

18-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سپۆرتینگ لیسبۆنە
سپۆرتینگ لیسبۆنە
نیشانەکردن سپۆرتینگ لیسبۆنە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنە نازناوی خولی پۆرتوگالی بردەوە، دوای ئەوەی لە دوایین گەڕی خولەکەدا لە یاریگەی خۆیدا لە یانەی ڤیتۆریا گیمارێشی بردەوە.
 
سپۆرتینگ لە هەر زوو هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان دەستپێکرد، بەڵام لە نیوەی یەکەمدا هیچ گۆڵێک نەکرا.
 
لە خولەکی 55 پێدرۆ گۆنچالڤێس گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و سپۆرتینگی پێشخست.
 
دوای ئەوە هێرشەکانی خاوەن یاریگە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە نازناوەکە بەردەوامبوون، لە خولەکی 82 ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەرە سەرنجڕاکێشەکەی ئەم وەرزەی خولی پۆرتوگال و ئەورووپا یاریی بە بەرگریکاران و گۆڵپارێزی تیپی بەرامبەر کرد و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
سپۆرتینگ یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، بۆ جاری دووەم لەسەریەک و 21ـەم جار لە مێژوویدا نازناوی خولی پۆرتوگالی بردەوە.
 
سپۆرتینگ لەم وەرزەدا لە کۆی 34 یاریی تەنیا 2 یاریی دۆڕاند، ڤیکتۆر یۆکێرێش گۆڵکاری خولەکە بوو و لە 33 یارییدا بەشدارییکرد و 39 گۆڵی تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە