ڤیدیۆ؛ لیسبۆن بەنیو دەرزەن گۆڵ بردییەوە

18-08-2025
ئیحسان تاهیر
لیسبۆن
لیسبۆن
نیشانەکردن سپۆرتینگ لیسبۆنە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سپۆرتینگ لیسبۆن لە دووەم یاریی وەرزی نوێیدا دووەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە شەش گۆڵ ئاروکای تێکشکاند.
 
سپۆرتینگ لیسبۆنی پاڵەوانی پۆرتوگال، لە یەکەم یاریی خۆیدا لەسەر یاریگای خۆی لەم وەرزەی خولی نایابی پۆرتوگالی، بەئەنجامێکی گەورەی 6-0 لە یانەی ئارۆکای بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمارکرد.
 
دوای 20 خولەک یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێک پێشکەوت، کاتێک ریکاردۆ مانگاس هەڵەیەکی گۆڵپارێز جواو ڤالیدۆی قۆستەوە و تۆڕەکەی هەژاند.
 
دوای حەوت خولەک یارییەکە بەشێوەیەکی دراماتیکی گۆڕا، کاتێک ناوبژیوان دیلان ناندینی هێرشبەری ئاروکای بە کارتی سووری راستەوخۆ دەرکرد.
 
لویس سوارێز لێدانە سزاکەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد، پێش ئەوەی فرانچیسکۆ ترینکاو بەلێدانێکی نایاب لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی سێیەمیش تۆماربکات و یارییەکە پێش پشووی نێوان دوو گێمەکە یەکلایی بکاتەوە.
 
گێمی دووەم بەتەواوی یەکلایەنە بوو، کە هەریەک لە مانگاس، سوارێز و ترینکاو دووەم گۆڵی خۆیان تۆمارکرد، بەهەمان ریزبەندیی گۆڵکردنیان لە گێمی یەکەمدا، بۆ ئەوەی بردنەوە گەورەکە بەئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر بەسەر یانەی میواندا تەواو بکەن.
 
بەم ئەنجامە، سپۆرتینگ بە کۆکردنەوەی شەش خاڵی تەواو لە دوو یارییدا، سەرکەوت بۆ پێشەنگی ریزبەندیی خولەکە، لەکاتێکدا ئاروکا بە سێ خاڵەوە لە پلەی دەیەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە