ئەستێرەیەک، لەبەر بارسا و ریال، وازی لە پاسپۆرتی بەریتانی هێناوە

18-05-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن مارک گیێی یانەی بارسێلۆنا یانەی ریال مەدرید یانەی کریستاڵ پاڵاس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مارک گیێی، کاپتنی یانەی کریستاڵ پاڵاس، دەیەوێت رووبکاتە لالیگا و بۆ روودانی ئەوە، هەوڵیداوە پاسپۆرتێکی نوێ بەدەست بهێنێت.
 
مارک گیێی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی کریستاڵ پاڵاسث و وەک بەرگریکار یاریدەکات، تەمەنی 24 ساڵە و لە پرێمەرلیگ هەمووانی سەرسامکردووەو بە شێوەیەک یانەی چێڵسی، ساڵی رابردوو ئامادەبوو بۆ ئەوەی دەستەوارەیەکی 70 ملیۆن پاوەندیی پێشکەشبکات، بەڵام گوێهی رەتیکردەوە، ریزەکانی کریستاڵ پاڵاس جێبهێڵێت.
 
گرێبەستی گیێی، ساڵی 2026 کۆتاییدێت و یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت ئەم هاوینە ئەو یاریزانە بفرۆشێت و نەگاتە ئەو حاڵەتەی یاریزانەکە وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت.
 
بەڵام پلانەکانی گیێی جیاوازن، ئەو یاریزانە دەیەوێت رووبکاتە لالیگا و ئامانجی ئەوەیە، لەگەڵ یەکێک لە دوو گەورەکەی ئیسپانیا یاریی بکات، بۆیە ئەو یاریزانە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس نوێبکاتەوە و لە پلانیدایە، لە کۆتایی ساڵی 2026، بەخۆڕایی رووبکاتە یەکێک لەو دوو یانەیە.
 
مارک گیێی لەدایکبووی کۆتدیڤوارە، بەڵام ئەو یاریزانی ئینگلتەرایە و 26 یاریی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەو یاریزانە پاسپۆرتە کۆتدیڤوارییەکەی نوێکردووەتەوە و دەکرێت ئەوە کارئاسانی بۆ بکات، بۆ ئەوەی رووبکاتە لالیگا.
 
بەپێی یاساکانی لالیگا، هەر یانەیەک بۆی هەیە، تەنیا 5 یاریزانی هەڵگری پاسپۆرتی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ناونووس بکات، بەڵام ئەو وڵاتانەی لەژێر رێککەوتنی کۆتونۆن، لەو یاسایەدا وەکو یاریزانی ناوخۆیی هەژماردەکرێن، کۆتدیڤواریش یەکێکە لەو وڵاتانە.
 
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئینگلیزی، گیێی ئەو کارەی بۆ ئەوە کردووە، کارئاسانیی زیاتر بۆ گواستنەوەی بۆ لالیگا بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە