رووداو دیجیتاڵ
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسیدا سەرکەوت و بووە باشترین یاریزانی جیهان.
لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی زە بێت، فیفا ناوی سەرجەم براوەکان و باشترینەکانی جیهانی دەستنیشانکرد.
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی دوای بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوە تاک و بە کۆمەڵەکانی ساڵ، بە 52 خاڵ بووە باشترین یاریزانی جیهان، لە دوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ هات بە 38 دەنگ و مێسیش 35 دەنگی هەبوو.
لە خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵدا، یۆرگن کڵۆپ دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نموونەیی لەگەڵ لیڤەرپول و بەدەستهێنانی نازناوی خول، خەڵاتەکەی بردەوە.
مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایرن میونشنیش بووە باشترین گۆڵپارێزی جیهان.
لەسەر ئاستی خانماندا لوسی برۆنزی بەرگریکاری مانچێستەر سیتی خەڵاتەکەی بردەوە بووە باشترین خانمە یاریزان لە جیهاندا.
سارینا وایمانی ھۆڵەندی بەباشترین راھێنەری خانمان دیارییكرا و سارا بوحدی بە باشترین گۆڵپارێزی خانمان دەستنیشانکرا.
گۆڵی سۆن هیونگ مین لە تۆڕی بێرنلی بە جوانترین گۆڵی ساڵ دیاریکرا، هەروەها فیفا خەڵاتێكی تایبەتی بە ماركۆس راشفۆرد بەخشی بەرامبەر چالاكییە مرۆییەكانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ