رووداو - هەولێر
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بەتەواوی پێکهاتەکەیەوە بەرەو لەندەن بەڕێدەکەوێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی چێڵسی لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
بارسێلۆنا ئەمڕۆ کاژێر 14:35 خولەک بەکاتی باشووری کوردستان بەرەو لەندەن بەڕێدەکەوێت، پێکهاتەی یانەکە خاڵییە لە فیلیپ کۆتینیۆ، بەهۆی ئەوەی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا یاریی بۆ یانەی لیڤەرپوول کردووە.
ڤالڤێردی لە یارییەکەدا رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی نوێ دەبێتەوە، بەهۆی یەکسانبوونی بەرامبەر ئیسپانیۆل و خیتافی لە لالیگادا و ئەو ئاستەی لە یاریی بەرامبەر ئێبار پێشکەشیکرد لە یاریی رۆژی شەممە کە بەزەحمەت یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بارسێلۆنا لە یاریی لەندەن پێویستیی بە پێشکەشکردنی باشترین ئاست و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش هەیە بۆ ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەئارامییەوە یارییبکات و خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتوو.
ڤالڤێردی دوێنێ یەکشەممە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ گەشتکردن بۆ لەندەن راگەیاندووە کە بەمشێوەیەیە.
تێرشتیگن، سیلیسن، ئورتۆلا، پیکێ، دێنیس سوارێز، خۆردی ئەلبا، لوکا دینی، سێرجی رۆبێرتۆ، ئەلێکس ڤیدال، ساموێل ئومتیتی، تۆماس ڤێرمایلین، یێری مینا، راکێتیچ، سێرخیۆ بوسکێتس، ئاندرێ گۆمێش، پاوڵینیۆ، پاکۆ ئەلکاسێر، ئینێستا، لویس سوارێز، عوسمان دێمبێلی، لیۆنێل مێسی.
بارسێلۆنا دوای گەیشتنی بۆ لەندەن یەکەیەکی مەشقی بۆ یارییەکە ئەنجامدەدات و دوای ئەوەش ئێرنێستۆ ڤالڤێردی و ئیڤان راکێتیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ