راهێنەری پێشووی ئیسپانیا دەبێتە راهێنەری عێراق؟

19-05-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە هەواڵی نزیکبوونەوەی راهێنەرێکی بەنێوبانگ بۆ وەرگرتنی هەڵبژاردەکە رەتدەکاتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانی عێراقی، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە رۆبێرت مۆرینۆ، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نزیکە لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق، بۆ جێگرتنەوەی عەبدولغەنی شەهد.
 
فیراس بەحرلعلوم، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە رووداوی گوت " بەهەموو شێوەیەک هەواڵی نزیکبوونەوەی ئەو راهێنەرە رەتدەکەینەوە، ئێمە لە ئەنجوومەنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، سیڤی چەند راهێنەرێکمان لەبەردەستە، ئەو راهێنەرەی دەستنیشانی دەکەین، دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەکە و یاریزانەکان گونجاو بێت، راهێنەری گەورە و بەنێوبانگیش پێویستی بە توانایەکی دارایی زۆر هەیە، بەڵام جارێ ناتوانین ناوەکان ئاشکرا بکەین."
 
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئامانجی ئەوەیە راهێنەری داهاتوو بۆ چەند ساڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەکە کاربکات و کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەڵبژاردەکە و گەڕاندنەوەی بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوەکان بکات، بۆیە پێویستە راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەکە لە بەغدا بمێنێتەوە.
 
عێراق دوای ماڵئاواییکردنی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، کار بۆ رێکخستنەوەی هەیکەلی هەڵبژاردەکە دەکات، بۆ ئەوەش ئەگەری هەیە بەشی زۆری یاریزانەکانی ئێستای هەڵبژاردەکە دووربخرێنەوە و پشت بە یاریزانی لاو ببەستن.
 
رۆبێرت مۆرینۆ، پێشتر وەک یاریدەدەری لویس ئێنریکی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا کاریکردووە و دوای ئەوەش بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەکە و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە راهێنەرایەتیدا.




 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لالیگا - سیستمی ئۆتۆماتیکی ئۆفساید

لالیگا سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید کارا دەکات

لالیگا ئامادەکاری بۆ شۆڕشێکی تەکنەلۆژیی گەورە دەکات و بڕیارە سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید بۆ یەکەمجار بەکاربهێنێت