رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی هایتی دوای 51 ساڵ جارێکی دیکە بەشداری لە مۆندیالدا دەکاتەوە و خۆی گەیاندە یارییەکانی مۆندیالی 2026.
هایتی لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکووردا و لە دوایین گەڕدا بەرامبەر نیکاراگوا یارییکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دوای تەنیا 8 خولەک یارییکردن، لویسیۆس دێدسۆن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی هایتی تۆمارکرد.
لە خولەکی 45 روبن پرۆڤیدێنس گۆڵێکی دیکەی بۆ هەڵبژاردەی هایتی تۆمارکرد و تیپەکەی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
دوای ئەم دوو گۆڵە هایتی هەر باشتر یارییکرد و چەند هەلێکی دیکەی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر لەدەستدا، یارییەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
هایتی بەبردنەوەی یارییەکە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ و گەیشتە مۆندیالی 2026.
پێشتر هەڵبژاردەکە لە 1974 بۆ یەکەمجار بەشداریی لە مۆندیالدا کردووە و دوای 51 ساڵ جارێکی دیکە بەشداری لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکەدا دەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ