ڤیدیۆ: ۆڵڤەرهامتۆن بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

20-07-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-

ۆڵڤەرهامتۆن بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگی ئاسیای، دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەسەر مانچێستەر سیتی سەرکەوت.

یانەی ۆڵڤەرهامتۆن لە شانگەهای، توانی نازناوی خولی ئینگلیزیی ئاسیایی دۆستانە بەدەست بهێنیت، دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەوە ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندیی خۆی یەکلایکردەوە.

ماوەی 90 خولەکی یارییەکە هیچ لایەک نەتوانی گۆڵ تۆمار بکات.

لە گێمی یەکەم مان سیتی باڵادەستیی بەسەر کەشی یارییەکەدا سەپاند، لیرۆی سانێ توانی، لێدانێکی سزا بۆ یانەی سیتی بەدەست بهێنێت، بەڵام رەحم ستێرلینگ لە جێبەجێکردنی لێدانە سزاکە نەتوانی گۆڵ تۆمار بکات، هەر بۆیە ئەنجامی گێمی یەکەم بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات. 
لە گێمی دووەم دوای ئەوەی راهێنەری هەردوو یانە بەردەوام بوون لە گۆڕانکاریی لە پێکهاتەکەیان، ئەمەش بووە هۆی پاشەکشێی ئاستی هەردوو یانە و کەمترین هەلی راستەقینەی تۆمارکردنی گۆڵ لەلایەن یاریزانانی هەردوو تیپەوە چوێنرا، هەر بۆیە ئاڕاستەی یارییەکە بەروە لێدانی یەکلاکەرەوە چوو. 

یانەی مانچێستەر سیتی 3 لێدانی یەکلاکەوەی فەوتاند، کاتێک یاریزانان گۆندۆگان، داڤید سیلڤاو نیمیچیا نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
 
لەم پاڵەوانێتییەدا چوار یانەی ئینگلیزیی تێیدا لە وڵاتی چین بەشدارییان کرد، لە قۆناخی یەکەم مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 4-1 بەسەر وێستهام سەرکەوت، هەروەها ۆڵڤەرهامتۆنیش بە ئەنجامی 4-0 بەسەر پشتی نیوکاسڵ خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات