رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن لە ئەرکێکی ئاساندا بەرامبەر یانەی سانت ژیلوازی بەلجیکی دەبێتەوە و دەیەوێت سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات.
بایرن میونشن لە یاریگەی خۆی یارییەکە ئەنجامدەدات و چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
یانە ئەڵمانییەکە تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە و پێنج سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئێستا خاوەنی 15 خاڵە و دەیەوێت بەبردنەوەی یاریی ئەمشەو بە ئارامی بگاتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
بایرن میونشن لە 9 یاریی رابردوودا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دوایین دۆڕانی بەرامبەر یانەی ئارسیناڵ بووە و دەیەوێت ئەمشەو بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
یانەی سانت ژیلواز 2 بردنەوە و چوار دۆڕانی هەیە و ئێستا لە پلەی 30ـی ریزبەندی چامپیۆنزلیگە.
پێشتر هەردوو یانە هیچ یارییەکیان بەرامبەر یەکدی نەکردووە و ئەمە یەکەمجارە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ