هالاند دووچاری پێکان بووە و هاندەرانی مان سیتیش دەستیان لەسەر دڵیانە

21-03-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئێرلینگ هالاند مانچێستەر سیتی هەڵبژاردەی نەرویج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج رایگەیاند، ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری هەڵبژاردەکە بەشداریی دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و جۆرجیا ناکات.
 
هالاند لە یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و بێرنلی لە قۆناخی هەشتی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا کە شەممەی رابردوو ئەنجامدرا، دووچاری پێکان بووە لە رانیدا. لە یارییەکەدا هالاند سێ گۆڵی تۆمارکرد.
 
هالاند کە تاوەکو ئێستا بەشداریی لە 23 یاریی هەڵبژاردەی نەرویج کردووە و 21 گۆڵی تۆمارکردووە، لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئینگلیزی وەرزێکی نایابی هەیە و تاوەکو ئێستا 42 گۆڵی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکردووە. لە کاتێکدا یەکەم وەرزی یاریکردنیەتی لەگەڵ سیتی.
 
ئۆلا ساند، پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج رایگەیاندووە، پاش پشکنینەکانی دوێنێ کە بۆ هالاند ئەنجامدران، روون بووەوە کە ئەو یاریزانە بەشداری دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە بەرامبەر ئیسپانیا و جۆرجیا ناکات بەهۆی پێکانەوە. بۆیە باشترە بگەڕێتەوە سیتی و لەوێ لەگەڵ یانەکەدا درێژە بەچارەسەرکردنی پێکانەکەی بدات.
 
لای خۆیەوە، ستیل سولباکن، راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج لەبارەی پێکانەکەی هالاندەوە گوتوویەتی، هالاند بەدڵتووندییەکی زۆرەوە هەواڵەکەی وەرگرت. جێگەی خۆشحاڵییە کە لە دوای ئەوەوە یاریزانی دیکە و متمانەی ئەوەمان هەیە لە دوو یاریی داهاتوودا باش بین.
 
هەڵبژاردەی نەرویج لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024دا، لە کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی قوبرس، جۆرجیا، سکۆتلەندا و ئیسپانیا یاریدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.