رووداو ـ هه‌ولێر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگاليی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی ئاماده‌یه بۆ سازكردنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی جۆرجینا رۆدریگز له رۆژانی داهاتوودا.
گۆڤاری Novella 2000ی ئیتالی تایبه‌ت به هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان رایگه‌یاند، رۆناڵدۆ و جۆرجینا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له مه‌غریب سازده‌كه‌ن و ئاهه‌نگێكی ئه‌فسانه‌یی ده‌بێت، به‌ڵام به‌نهێنی و دوور له زوومی كامێرا‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه هۆكاری ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه له مه‌غریب به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه‌یه كه له‌نێوان دایكی رۆناڵدۆ و جۆرجینادا روویدا له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئاهه‌نگه‌كه و ده‌ڵێت "رۆناڵدۆ بڕیاریدا به‌قسه‌ی كه‌سیان نه‌كات و له شاری مه‌راكیش ئاهه‌نگه‌كه سازده‌كات".
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا ئه‌و گۆڤاره ئیتالییه و رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرت رایانگه‌یاندبوو كه رۆناڵدۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌نهێنی له مه‌غریب ئه‌نجامداوه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئه‌و قسانه‌ی به‌درۆخسته‌وه و رایگه‌یاند "رۆناڵدۆ و جۆرجینا هێشتا هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه".
گۆڤاری Novella 2000ی ئیتالی، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ورده‌كارییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه له كاتی خۆیدا بۆ خوێنه‌رانی بڵاوده‌كاته‌وه و دووپاتیكرده‌وه كه زۆر له ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی بواری وه‌رزش و هونه‌ر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه ده‌بن، به‌ڵام دوور ده‌بێت له چاوی كامێرا‌كان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ