سلێمانى - هه‌رێز جه‌مال
ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له خولى بژارده‌ى عێراق داوایه‌كى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه .
دواى ئه‌وه‌ى باسم قاسم بۆ پۆستى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى سه‌ربازى عێراق ده‌ستنیشان كرا تاوه‌كو له مانگى ته‌موزى ئه‌مساڵدا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له جامى جیهانى سه‌ربازى بكات باسم ئه‌و پۆسته‌ى ڕه‌تكرده‌وه .
له لێدوانێكى تایبه‌ت به ڕوودا باسم گوتى " به‌هۆى ئه‌وه‌ى یانه‌ى سلێمانى یارییه‌كانى له خولى بژارده تاوه‌كو كۆتایى مانگى ئۆگۆستۆس ده‌مێنێته‌وه منیش كۆتایى بۆنده‌كه‌م تا ئه‌و كاته‌یه بۆیه ئه‌و پۆسته‌م ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕێز له بۆنده‌كه‌م له گه‌ڵ سلێمانى ده‌گرم ".
هاوینى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژارده‌ى سه‌ربازى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جیهان له وڵاتى ئازه‌ربایجان ده‌كات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ