ڤیدیۆ و وێنە.. یانەی هەولێر بەر لە یاریی بەرامبەر زاخۆ لە کوێ دەمێنێتەوە؟

22-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر ئامادەکارییەکی زۆری بۆ یاریی ئەمڕۆی بەرامبەر یانەی زاخۆ کردووە و دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە و یەکەم هەنگاوی لەگەڵ سەمیر بابۆ، بەسەرکەوتوویی بنێت.
 
هەولێر لە رووی کارگێڕیی و ئامادەکارییەوە بەباشی خۆی ئامادەکردووە، رووداو وردەکارییەکانی شوێنی مانەوەی یاریزانانی یانەی هەولێر بەر لە یارییە گرنگەکەی ئەمڕۆ ئاشکرا دەکات.
 
بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، یانەی هەولێر دوێنێ کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لە هەولێرەوە بەرەو دهۆک بەڕێکەوتووە، شەو یاریزانانی یانەکە لە هۆتێل سەرگەلی ماونەتەوە، کە یەکێکە لە هۆتێلە سەرنجڕاکێشەکان لە دهۆک و زۆرینەی یانە بەشدارەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتێک دەچنە دهۆک یان زاخۆ لەو هۆتێلە دەمێننەوە.
 
هۆتێلەکە لە ساڵی 2022 دروستکراوە، دەکەوێتە سەر رێگەی دهۆک - زاخۆ و هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ شاندی ئەو یانانە دابیندەکرێت کە سەردانی هۆتێلەکە دەکەن.
هۆتێلەکە لە 5 نهۆم پێکدێت، هەر نهۆمێک 14 ژووری تێدایە، ژوورەکانی یەک کەسی تاوەکو 5 کەسین، بەڵام ئەوەی تیپەکانی تۆپی پێ زیاتر سوودیان لێ دەبینن ژووری یەک کەسی و دوو کەسین.

 

 
هۆتێلەکە هۆڵی وەرزشی، مەلەوانگە و 3 هۆڵی جیاوازی کۆبوونەوەی تێدایە و پێشتر یانەی هەولێر چەندجارێک سەردانی ئەو هۆتێلەی کردووە.

 
شاندی یانەی هەولێر، لە 32 کەس پێکدێن، نرخی مانەوەی یەک شەو بۆ یەک کەس لە هۆتێلەکەدا لەنێوان 50 بۆ 75 دۆلارە، بەڵام بۆ شاندی یانە وەرزشییەکان داشکان لە نرخەکاندا دەکرێت و بەنرخێکی کەمتر مانەوەیان هەژمار دەکرێت.
 
بۆ یاریی رابردوویان بەرامبەر حدوود، یانەی هەولێر لە هەمان هۆتێل مایەوە و کۆی خەرجییەکانی مانەوەی یانەکە لە دهۆک لەلایەن پارێزگاری دهۆکەوە دابینکران.


ئەمشەو کاژێر 20:15 یانەی هەولێر یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی سەمیر بابۆ، راهێنەری نوێی یانەکەی ئەنجامدەدات و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە