رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی باشترکردنی دۆخەکەی و نزیکبوونەوەی زیاتر لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی یۆرۆپالیگ، یانەی مانچێستەر یونایتد خۆی بۆ بردنەوەیەکی دیکە ئامادەکردووە و بەرامبەر یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلاندی یاری دەکات.
ئەمشەو لە درێژەی رکابەرییەکانی گەڕی 7ـی قۆناخی یەکەمی یۆرۆپالیگدا، یانەی مانچێستەر یونایتد لە نێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر رێنجەرز یاری دەکات.
پێچەوانەی دۆخەکەی لە پرێمەرلیگدا، لە یۆرۆپالیگدا مان یونایتد لە دۆخێکی خراپدا نییە و لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆ، یانەکە هەلی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو زۆر بەهێز دەبێت، بەتایبەت کە لە 6 یاریی یۆرۆپالیگدا، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، بە سێ بردنەوە و سێ یەکسانبوون 12 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەیە.
یانەی گلاسکۆ رێنجەرز لە پلەی هەشتەمە، 11 خاڵی هەیە و دەیەوێت بەردەوام بێت لە رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.
ئەوەی بۆ هاندەرانی تۆپی پێ لە دوایین مەشقەکانی مان یونایتددا جێگەی سەرنج بوو، بەشداریکردنی هەریەکە لە مارکۆس راشفۆرد و ئەنتۆنی بوو، کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی چوونی راشفۆرد بۆ بارسێلۆنا و ئەنتۆنی بۆ ریال بێتیس بڵاوبوونەوە.
یارییەکە کاژێر 23:00 لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد دەکرێت و بەبردنەوەی یارییەکە، مانچێستەر یونایتد بە ئەگەری زۆرەوە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ