پاڵەوانێتی کۆنیفا بۆ هەرێمەکان دواخرا

23-03-2020
نیشانەکردن کۆنیفا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بە فەرمی پاڵەوانێتی کۆنیفا بۆ هەرێمەکان دواخرا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستانیش یەکێک بوو لە هەڵبژاردە بەشدارەکانی پاڵەوانێتییەکە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا، بە فەرمی بڕیاردرا یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی کۆنیفا بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

سەرۆکی رێکخراوی پاڵەوانێتییەکە گوتی، تەندروستی خەڵک و یاریزانەکان بەلای ئێمەوە گرنگە، ئەگەرچی بڕیارەکە بە دڵی کەس نییە، بەڵام ناچارین یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە دوابخەین.

پاڵەوانێتی کۆنیفا بڕیاربوو لە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە مەسەدۆنیای باکوور بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرجەم گەشتەکان و تەواوی یارییەکان دواخران و پاڵەوانێتییەکە تاوەکو کاتێکی نادیار بەڕێوەناچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە