مان سیتی پاڵەوانی پرێمەرلیگ ئیڤەرتۆنی گۆڵباران کرد

23-05-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

لە دوایین گەڕی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگەی ئیتیحاد بەسەر یانەی ئیڤەرتۆن سەرکەوت، بەمەش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 86 خاڵ.  گۆڵەکانی سیتی لە خولەکی 11 دیبرۆین، 14 گابرێل جیسۆس، 53 فێل فۆدین، 71 و 76 سێرجیۆ ئاگوێرۆ تۆماری کردن. 

 ئەمە دوایین یاریی سێرجیۆ ئاگوێرۆی گۆڵکەری مێژوویی یانەی مان سیتی بوو، چونکە بڕیاریدا کۆتایی بە 10 ساڵی تەمەنی یاریکردنی بهێنیت لە یانەی سیتیزن. بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی

دوایین یاریی لەگەڵ مان سیتی سێرجیۆ بووە یەکەمین یاریزان لە مێژوو پرێمەرلیگدا کە یاریزانێک بۆ یەک یانە 184 گۆڵ تۆمار بکات.

هەر لە یارییەکەدا کە سێرجیۆ ئاگوێرۆ لە خولەکی 65ی کاتی یارییە وەکی یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، وەکو باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

ئەمە سیوپێنجەمین جارە لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا مان سیتی لە هەر یارییەکدا 5 گۆڵ تۆمار بکات.

لەم وەرزەدا ستی زۆرترین گۆڵی تۆمار کرد 83 گۆڵ و کەمترین گۆڵیشی لێکرا 32 گۆڵ و زۆرترین کلینشیتی هەبوو. 

هەر لە پرێمەرلیگ، هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپووڵ و چێڵسی، شانبەشانی مان سیتی پاڵەوانی ئەم وەرزە، سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد.

هەریەکە لە یانەکانی لێستەر سیتی و وێستهام سەرکەوتن بۆ یۆرۆپالیگ، هەرچی تۆتێنهامیشە پاڵاوتن دەکات بۆ گەیشتن بە یۆرۆپالیگ. 

هەریەکە لە یانەکانی فولهام، وێستبرۆمیچ ئالبیۆن و شێفێڵد یونایتد دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات