سۆڵشایەر؛ دێخیا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە

23-06-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

ئۆلیگونار سۆڵشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد، بەگری لە داڤید دێخیای گۆڵپارێزی تیپەکەی دەکات، دوای ئەوەی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە، بەهۆی دابەزینی ئاستی لە یارییەکانی ئەم وەرزەی مانچێستەردا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی تایبەت بە ئامادەکاری یانە سوورپۆشەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شیڤێڵد یونایتد، سۆڵشایەر گوتی: "دێخیا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، چەندین جار ئێمەی رزگار کردووە، چەندین یارییمان بردووەتەوە، بەهۆی لێهاتوویی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەوە، ئێستاش پێموایە باشترین گۆڵپارێزە لەسەر ئاستی جیهان".

هەروەها زیاتر گوتی: "داڤید  بە پەرۆشە بۆ کارکردن و پێشخستنی ئاستی خۆی، هەرگیز نەمبینیوە هەڵەکانی چەندبارە بکاتەوە، زۆر بەجدی لە مەشقەکان کار لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی خۆی دەکات و زۆر دڵخۆشم بە رەفتار و ئاستبەرزییەکەی".

لەلایەکی دیکەوە، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن، سۆڵشایەر پلانی داناوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو، دین هیندەرسۆنی گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر بگەڕێنێتەوە، کە بەشێوەی خواستن ماوەی دوو وەرزە گۆڵپارێزی یانەی شیفێڵد یونایتدی ئینگلیزییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە