راهێنەری عێراق ئامادەنییە هیچ یارییەکی دۆستانە بکات

23-09-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیک ئادڤۆکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دیک ئادڤۆکات، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئامادەنییە پێش یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکە، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 هیچ یارییەکی دۆستانە ئەنجامبدات.
 
میدیای عێراق بڵاویکردەوە، ئادڤۆکات رەتیکردووەتەوە، بەر لە رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی لوبنان و ئیمارات، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال هیچ یارییەکی دۆستانە ئەنجامبدات، لەکاتێکدا زۆر هەڵبژاردە ویستی ئەوەیان هەیە یاریی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەکە بکەن.
 
راهێنەرە هۆڵەندییەکە دوای دۆڕانی بەرامبەر ئێران لە یاریی رابردوودا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر، ئادڤۆکات پێداچوونەوە بە لیستی هەڵبژاردەی عێراقدا دەکات و دەیەوێت چەند یاریزانێکی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکات، هۆکاری ئەوەشی کە نایەوێت هیچ یارییەکی دۆستانە بکات ئەوەیە، راهێنەرەکە دەیەوێت بەر لە هەموو یارییەکان چەند رۆژێک لەگەڵ یاریزانەکان بەیەکەوە بێت و کاتەکانیان بۆ مەشق تەرخانبکەن، نەک ئەنجامدانی گەشت و یاریی دۆستانە.
 
هەڵبژاردەی عێراق دوو یاریی لە رکابەرییەکانی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر ئەنجامداوە، لە یاریی یەکەمدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ کۆریای باشوور یەکسانبوو، لە یاریی دووەمدا بە 0-3 بەرامبەر ئێران دۆڕا.
 
رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو، لە سێیەم یارییدا هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی لوبنان یارییدەکات، پێنج رۆژ دوای ئەو یارییەش پاڵەوانی ئاسیای 2007 دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیمارات.
 
پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عومان، داواکارییەکی ئاراستەی عێراق کرد بۆ ئەوەی یارییەکی دۆستانە ئەنجامبدەن، بەڵام دیک ئادڤۆکات رەتیکردەوە یارییەکە بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لالیگا - سیستمی ئۆتۆماتیکی ئۆفساید

لالیگا سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید کارا دەکات

لالیگا ئامادەکاری بۆ شۆڕشێکی تەکنەلۆژیی گەورە دەکات و بڕیارە سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید بۆ یەکەمجار بەکاربهێنێت