مانچێستەر سیتی جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی 23ـی پرێمەرلیگ دەستپێدەکەن، یانەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر خاوەنی پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکە یاریی دەکات بۆ ئەوەی دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک بردنەوە تۆماربکات و لە رکابەریکردنی ئارسیناڵ بەردەوامبێت.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا یانەی مانچێستەر سیتی میوانداریی ولڤەرهامپتۆن دەکات، ستیزنز دوو یاریی رابردووی لە چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگدا دۆڕاندووە، چوار یارییە لە خولەکەدا هیچ بردنەوەیەکی نییە و دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی بکاتەوە، بەتایبەت کە میوانەکەی لە خراپترین کاتەکانیدایە.
 
ولڤەرهامپتۆن لە 22 گەڕی رابردوودا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە، 16 جار دۆڕاوە، بەڵام هەمیشە بەرامبەر مانچێستەر سیتی یارییەکی باشی کردووە و دەیەوێت بە ئەنجامێکی باشەوە لە ئیتیحاد بچێتە دەرەوە.
 
ستیزنز 7 خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگەوە دوورە، هەر ئەنجامێکی دیکە جگە لە بردنەوە دەکرێت یانەکە لە پلەی دووەم بباتە پلەی سێیەمی ریزبەند، بەتایبەت کە هەمان ژمارەی خاڵەکانی ئاستۆن ڤیلای هەیە.
 
مانچێستەر سیتی چوار یاریی رابردووی بەسەریەکەوە لە ولڤەرهامپتۆن بردووەتەوە و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات بەرامبەر ئەو یانەیە.
 
یارییەکانی پرێمەرلیگ بەمشێوەیە دەبن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە