ئا: رووداوى وه‌رزشی
وه‌رزش به گشتى و تۆپی پێ به‌تایبه‌تى وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه هه‌ندێك رووداوى تێدا رووده‌دات كه بڕوا پێكردنیان زه‌حمه‌ته، ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كن، كه له مۆندیالى ئێستادا روویانداوه:
شێره‌كه بێ ماڵه
له‌وانه‌یه زه‌حمه‌ت بێت بڕوا به‌وه بكه‌ى كه یاریزانێكی وه‌ك گێرمۆ ئۆچواى گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك بێ یانه بێت. ئه‌و كه له مۆندیالدا له دوو یاریدا نه‌یهێشتووه گۆڵی لێبێت و له یارى به‌رازیلدا زیاتر له 6 گۆڵی گه‌ڕانده‌وه ئێستا له هیچ شوێنێك یارى ناكات، چونكه ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌جاكسیۆى فه‌ره‌نسی ته‌واوبووه‌و له‌گه‌ڵیدا نوێی نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك ئێزگه‌ى AM950 باسیده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و گۆڵچییه كه به شێره‌كه‌ى مه‌كسیك ناوده‌نرێت دواى مۆندیال ببێته جێگه‌ى بایه‌خى گه‌وره یانه‌كانى ئه‌وروپا، چونكه ده‌توانن تواناكانى ئۆچوا به خۆڕایی به‌ده‌ستبێنن و نووسیویه‌تى "به‌رشلۆنه له‌سه‌ر هێڵه بۆ به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى شێره بێ ماڵه‌كه".
پڵنگه‌كه بێویژدانه
هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ى ساموێل ئیتۆى كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن جارێكی دیكه ئابڕووى كۆنه مێرده‌كه‌ى برد‌و له دان پێدانانێكی نوێ‌دا ئاشكرایكرد كه ئیتۆ له‌گه‌ڵیدا زۆر توندوتیژ بووه‌و زۆرجار به دڕندانه‌ترین شێواز لێیداوه‌و له‌و باره‌وه گوتى "ئیتۆ پیاوێكی زۆر بێ‌ویژدان و توندوتیژه، هه‌میشه لێیده‌دام، جارێكیان له هۆتێل بووین، به ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵ دایكم ده‌كردو منی له‌ژێر قاچه‌كانی درێژكردبوو، قاچێكی له‌سه‌ر ملى دانابووم". پێشتریش هه‌ر ئه‌و ژنه ئاشكرایكردبوو كه ئیتۆ درۆ ده‌كات، ته‌مه‌نى راسته‌قینه‌ى خۆی شاردووه‌ته‌وه‌و زۆر گه‌وره‌تره له‌و ته‌مه‌نه‌ى ئاشكرایكردووه.
مێرووله‌كه بێزاركه‌ره
فیرناندۆ مۆسلێراى گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای تووشی هه‌ڵوێستێكی سه‌یربوو، كاتێك پێش یاری وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا بینی كۆمه‌ڵێك مێرووله و په‌پووله هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شوێنی نووستنی له فۆرتالیزا. مۆسلێرا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "به‌ڕاستی رۆژێكی خۆش‌بوو، ببینن كێ كاژێر دووی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵیستاندم.. هاها، كه‌س نییه به‌رامبه‌ر ده‌رمانی دژه هه‌ستیاری بوه‌ستێت".
مۆسلێرای گۆڵچی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی وێنه‌ی ده‌یه‌ها مێرووله‌ی له‌سه‌ر پێخه‌فه سپییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام مۆسلێرا پاشان ئه‌و بابه‌ته‌ی خسته لاوه‌و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له یاریگه‌ی كاتسیلاو گوتی "به‌ڕاستی هه‌ڵوێستێكی پێكه‌نیناوی بوو له هه‌موو شتێك زیاتر، هاتن یه‌كسه‌ر پێخه‌فى قه‌ره‌وێله‌كه‌یان گۆڕی و پاشان به ئارامی خه‌وتم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ