رووداو - هەولێر
یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی رۆیشتنی، رافایێل بێنێتیز، راهێنەری یانەکەی راگەیاند.
یانە ئینگلیزییەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە 2019-6-30 رافایێل بێنێتیز، پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بەجێدەهێڵێت.
لەگەڵ بێنێتیز هەریەکە لە پاکو دی میگێل مۆرینۆ و ئەنتۆنیۆ گۆمێز و میگێل ئانیتاش، لە دەستەی راهێنەرایەتی یانەکە واز لە پۆستەکانیان دەهێنن.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو رافایێل بێنێتیز راهێنەری یانەی نیوکاسل بووە، یانەکە لەبەرامبەر ئەو کارەدا سوپاسی راهێنەرە ئیسپانییەکە دەکات.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەی نیوکاسل هاتووە، لە ئەمڕۆوە یانەکە کار بۆ دیارییکردنی راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکە دەکات.
لە ماوەی رابردوودا راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە، خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یەکێک لە پاڵێوراوەکانە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی نیوکاسل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ